هەڵکشانی ژماری شەهید و بریندارانی شەڕی غەززە
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باڵاخانەی زانکۆی ئیسلامی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانیونسیان کردووە.
ژێدەرە فەلەستینییەکایش ڕایانگەیاندووە کە درۆنەکانی ڕژێمی زایۆنی خێوەتی ئاوارەکانیان لە ڕۆژاوای شاری خانیونس کوتاوە و ئەو بۆردومانە شەهید بوونی چوار کەس لەوان دوو منداڵ و بریندار بوونی پێنج کەسیشی لێکەوتۆتەوە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٩ کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوونە و ٨١ کەسیش بربندار. ناوەندەکانی مافی مرۆڤیش باسی گیانلەدەستدانی ١٤ فەلەستینیی بەساڵاچوویان کردووە بە هۆی برسێتی و بەخۆراکی و نەبوونی پێداوسیتیی پزیشکی لەبەر گەمارۆی ڕژێمی زایۆنییەوە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕاشیگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٥٢ هەزار و ٨٢٩ کەس.