بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
May 27, 2025 14:26 Asia/Tehran
شاری غەززە لە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆوە کەوتۆتە بەر شاڵاوی پەلاماری ئاسمانی، تۆپخانەیی و درۆنی ڕژێمی زایۆنی.
لە پەلامارەکانی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٧٩ کەس شەهید بوون و ١٦٣ کەسیش بریندار. داگیرکەران ئەمڕۆ جەنایەتی تۆقێنەریان دژ بە بنەماڵە ئاوارەکان ئەنجامدا، ژماری گشتی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـوە بۆ ٥٤ هەزار و ٥٦ کەس هەڵکشاوە. نزیکەی ١٤ هەزار کەس ئێستایش لە کەرتی غەززە بێسەروشوێنن و یان تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.
سەرباری جەنایەتە بەربڵاوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، ئەم ڕژێمە ئێستایش نەگەیشتۆتە ئامانجەکانی کە ڕیشەکەن کردنی حەماس و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی بوو و ڕۆژ نییە هێزەکانی زەبری قورسیان لە غەززە بەرنەکەوێ.