شەهید و بریندار بوونی 555فەلەستینی دیکە لە غەززە،بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدان بۆ زیاتر لە 54هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی کرد بۆ سەر کەرتی غەزە و ڕایگەیاند لە دەسپێکی دەسدرێژکارییەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر ئەو ناوچەیە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 تا ئێستا 54 هەزار و 470 شاروومەندی فەلەستینی شەهید بوونە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ئەمڕو ڕایگەیاند لە شەو و ڕوژی ڕابردوودا 52 فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە شەهید بوونەو 503 کەسی دیکەش بریندار بوونە . ئەو وەزارەتخانەیە وتیشی ژومارێک لە شەهیدان هێشتا لە ژێر داروو پەردوو دا ماونەتەوە و هێزەکانی فریاگوزاری یش بە هۆی توند بوونی بوردمانەکان توانایی دەسڕاگەیشتن بەوانیان نییە . وەزارەتی تەندروستی غەززە هەرواها ڕایگەیاند 41 لە سەدی نەخوشانی گورچیلەی غەزە بە هۆی کەمبوونی ڕاژەکاری پیزشکی و دەوا و دەرمان شەهید بوونە . زیاتر لە 2 هەزار پیزیشک و نەشتەرگەری ئینگلیزی لە نامەیەکدا بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکانی غەزەیان مەحکووم کرد و خوازیاری ڕاگرتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکانی غەزە بوون . لە لایەکی دیکەوە نوسوینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مڕوڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند ڕژێمی زایونی بە پەلاماری بەردەوامی خۆی و دەرکردنی حوکمی چوڵکردنی دانیشتوانی کەرتی غەزە و ی گەمارو دا. بە پێی ڕاگەیندرانی ئەو دامەزراوەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارە بوون لە سەرانسەری ناوچەکانی کەرتی غەززە درێژەی هەیە و تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدای ڕابردوودا نزیکەی 200 هەزار فەلەستینی ئاوارە بوونە .