حوزه‌یران 06, 2025 16:26 Asia/Tehran
  • وشداریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دۆخی منداڵان لە غەززە

یونیسێف ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٧٠ هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەست بەدخۆراکییەکی توندەوە ڕەنج دەبەن و پەرەسەندنی گرژییەکان لە غەززە ڕەنگە ببێتە هۆی وەستانی بە تەواوەتی یارمەتییە فریاگوزارییەکان .

  ئەو دامەزراوەی سەر بە  نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو یارمەتییانەی دەگەنە غەززە لەڕووی  ڕێژە  و جۆراوجۆرییەوە بەس نین. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هۆشدارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی مەترسییەکانی برسێتی لە کەرتی غەززە  ڕوولە لە زیادبوون دایە. بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی  دوو پوینت دوو  ملیۆن فەلەستینی دانیشتووی غەززە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەی برسێتی دەبنەوە. هەروەها یونیسێف ئاماژەی بە بارگرانی دەروونی  ئەم قەیرانە کرد لەسەر منداڵان و ڕایگەیاند: منداڵانی غەززە بۆ چاکبوونەوە  پێویستیان بە ساڵانێکە زۆرە، نەک تەنها لە برینە جەستەییەکان، بەڵکو لە زەبر و زەنگی قووڵی دەروونیش کە تووشی بوون.

سەرپەیڤ