حوزه‌یران 07, 2025 16:31 Asia/Tehran
  • جەنایەتی نوێی داگیرکاران لە خان یۆنس بە ١٢ شەهید و زیاتر لە ٤٠ بریندار

لە پەلاماری ئاسمانی نوێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خێوەتەکانی پەنابەران لە باشووری کەرتی غەززە لانیکەم ١٢ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیا فەلەستینییەکان بڵاویان کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ کەس بە هۆی تۆپباران و تەقەی ڕژێمی زایونی لە پارێزگاکانی خان یونس و ڕەفەح شەهید بوون. دەستدرێژی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا ٣٣ شەهیدی لێکەوتەوە. لە هەمان کاتدا سوپای ڕژێمی زایونی برینداربوونی یەکێک لە سەربازەکانی لە گەڕەکی شوجاعییەی غەززە ڕاگەیاند و دانی بەوەدانا کە لە شەڕەکانی ئەم دواییەی غەززە دا ٤ سەرباز کوژراون و ١٧ سەربازی دیکەش بریندار بوون. لە لایەکی دیکەوە، ڕێپوڕتێری تایبەتی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان  جەختی کرد  دامەزراوەی  بە ناو "مرۆڤ دۆستانەی  غەززە بە پاڵپشتی ئیسرائیل  هەوڵ دەدات منداڵان برسی بهێڵێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد: دامەزراوەی غەززە بە پاڵپشتی ئیسرائیل هەوڵی برسیکردنی منداڵان دەدات.  "تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەروەها ڕایگەیاند: سیستمی تەندروستی غەززە بەرەو داڕمان دەڕوات و کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر و نەخۆشخانەی ئەلئەمەل مەترسی داخستنیان لەسەرە. داخستنی ئەم دوو نەخۆشخانەیە لە کەرتی غەززە لێکەوتەی جددی بۆ نەخۆشەکان دەبێت. ڕاشیگەیاند، لەناوبردنی بەردەوام و سیستماتیکی نەخۆشخانەکانی غەززە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و دەبێت خێرا بەری پێی بگیردرێت

سەرپەیڤ