ئەبووعوبەیدە: هەڵەکانی زایۆنییەکان لە تیاچوونی یەکجاریان نزیک دەکاتەوە
حوزهیران 13, 2025 13:32 Asia/Tehran
وتەبێژی گوردانەکانی عزەدین قەسام هاوخەمی خۆی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، بەرامبەر بە دەسدرێژییە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی.
ئەبووعوبەیدە بە دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ ئێران، شەهید بوونی ژمارێک لە فەرماندەرانی سەربازی و خەڵکی ئێران لە دەسدرێژییەکەی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم وڵاتەی سەرەخۆشی کرد. ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە خۆمان بە هاوخەم و پشتیوانی ئێران دەزانین بەرامبە بە دەسدرێژییە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی کە لە پلەی یەکەمدا بە بۆنەی مانەوەی ئەم وڵاتە لە تەنیشت گەلی فەلەستین و پشتیوانیی بەربڵاوی لە خۆڕاگری ئەنجام دراوە. ئەبوعوبەیدە لە درێژەدا وتیشی کە ڕژێمی زایۆنی ئەگەر پێیوایە کە بەم پەلامارانە دەتوانێ بەرەکانی خۆڕاگری تیاببات یان کۆڵەکە لەرزۆکەکانی خۆی بەهێز بکات، بە تەواوی لە هەڵەدایە.