بەشداری زیاترلە ٦٠ کۆمپانیای نێودەوڵەتی لە جینوسایدی غەززە
تهمووز 02, 2025 15:05 Asia/Tehran
پەیامنێری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتی تازەی خۆی ناوی ئەوکۆمپانیانەی کە ڕژێمی زایۆنیستی یارمەتی ئەدەن بۆ قەڵاچوو کردنی خەڵکی غەززە لە قاو دا.
فرانچسکا ئالبانیز لەڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند بەرەکۆژی وجینوساید لەغەززە بەردەوامە، چۆن بۆ زۆرێک قازانجی هەیە. کۆمپانیە گەورەکان لەم بەرەکۆژیەدا بەشداریان هەیە ولەم لیستەدا ناوی کۆمپانی گەلیکی گەورە لەوان لاکهیدمارتین و لئونارد بەرچاوئەکەویت کە بە پیی ئەم ڕاپۆرتە ، لە چەکەمەنی ئەوان لەپەلامارەکانی غەززکەڵک وەردەگیردریت.
لە بەشی مەکینەکانیشدا کۆمپانیەکانی کاترپیلار و ئیچ دی هیوندای بە هۆی دابینکردنی کەرەسەوئامیری کەڵک وەرگیراو لە ڕۆخاندنی مال وسامانی فەلەستینیەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی وکەرتی غەززە ، یارمەتی رژێمی ئیسراییل ئەدەن.