ته‌مووز 04, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جینایەتەکانی ڕژێمی زایونی لە غەززە

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٠١ کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون.

سەرچاوە تەندرووستیەکان لە فەلەستین ڕایانگەیاند: ٥١ کەس لەم شەهیدانە، ئەو کەسانەی بوون وا چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان بوون. لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان لە خان یونس، گەنجێکی فەلەستینی و ژنێکیش شەهید بوون و لە خێوەتی ئاوارەکانی کەمپی ئەلبوریج سێ کەسی تر شەهید بوون.

 بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەلئەقسا گوتوویانە چالاکی ٢٣ نەخۆشخانە بە تەواوی وەستاوە. خۆڕاگری فەلەستینیش لە کاردانەوە بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایونی، باسی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی تێکەڵاویان کرد  لە خان یونس لە دژی داگیرکەران. هەروەها هێزەکانی خۆڕاگری بە ھاویشتنی  دوو ڕاکێت شوێنێکی کۆبوونەوەی سەربازانی زایونیان پێکاوە.

سەرپەیڤ