ته‌مووز 05, 2025 16:21 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی قەسام لە دژی داگیرکەران بە تەقەمەنی «شواظ» و «یاسین ١٠٥»

قەسام، لقی سەربازی حەماس باسی زەبرێکی کوشندەی کردووە کە خەباتگێڕەکانی لە دژی سەربازانی ڕژێمی زایونی لە غەزەدا کردوویانە. دەبابە مەرکاڤاکانی سوپای داگیرکەریان بە تەقەمەنی «شواظ» و «یاسین ١٠٥» پێکاوە

گوردانەکانی  شەهید عەزەدینی قەسامی لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: خەباتگێڕەکانمان بەیانی هەینی توانیان هێرش بکەنە سەر شوێنی کۆبوونەوەی سەربازان و ئۆتۆمبێلەکانی دوژمنی زایونیان لە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە ناوچەی «المحطه» پێکا کە لە ناوەڕاستی شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەزە دایە، و  هەروەها ٢ دەبابەی مەرکاڤای سوپای زایونیان بە دوو بۆمبی «شواظ» - بە شێوەی شەڕی چریکی - تەقاندەوە و زیانی زۆریان گەیاندە سەربازەکانی نێو ئەو دەبابانە.

قەسام جەختی کردەوە: خەباتگێڕەکانمان هەروەها توانیان نەفەر هەڵگرێک بە گوللەی یاسین ١٠٥ بپێکن و دەستبەجێ لە دوای گەیشتنی هێزە فریاگوزارەکان، بە چەکی سوک و مام ناوەند هەڵیانکوتایە سەریان.

سەرپەیڤ