ته‌مووز 12, 2025 18:01 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی 59 فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی زیاد بوونی ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی کرد لە کەرتی غەزە و ڕایگەیاند 59 فەلەستینی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە کەرتی غەزە شەهید بوونە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ئەمڕۆ ڕایگەیاند : لە 24 کاتژمێری  ڕابردوو 59 کەسی دیکە  لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیدا  بۆ سەر کەرتی غەزە شەهید کراون و 208 کەسی دیکەش بریندار بوونە . ژوماری شەهیدانی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری  2023وە تا ئێستا   گەیشتووەتە  57 هەزار و 882 کەس .  وتەبێژی یونیسفیش  ڕایگەیاند کە ڕوژانە 27 منداڵ لە کەرتی غەزە گیانی خۆِیان لە دەسداوە . کازم ئەبوخەلف وتی  زیاتر لە 5 هەزار منداڵ لە کەرتی غەزە تەنیا لە مانگی مایدا تا ئێستا تووشی بەد خوراکی بوونە . هاوکات لقی سەربازی  بزووتنەوەی خۆڕاگری  ئیسلامی حەماس لە چەن بەیاننامەی جیاجیادا باسی لەناو چوونی کەرەستەی  جەنگی ئەرتەشی  زایونیان کرد لە شاری غەزە . بە پێی بەیاننامەکە ی لقی سەربازی حەماس ، هێزەکانی قەسام دوو بوڵدێزێری سەربازی لە جۆری   دی 9ی ڕژێمی زایونیان بە کەڵک وەرگرتن لە بومبگەلی  بەهێز  لەناو برد . خەباتگێڕانی  قەسام هەروەها لە ئوپڕاسیونێکی دیکەدا تانکێکی مێرکاوای  ڕژێمی زایونیان لە هەمان ناوچەدا کردە ئامانج و لەناویان برد . لقی سەربازی حەماس لە درێژەی   ئوپڕاسیونە سەرکەوتووانەکانی خویدا  دەزگەیەکی هەڵکەندنی  سەربازی ڕژێمی   زایونیان لە ڕوژهەڵاتی گەڕەکی زەیتون لەناو برد  

سەرپەیڤ