ته‌مووز 20, 2025 16:25 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئانڕووا لە بارەی برسیەتی بە ئەنقەست لە غەززە

ئاژانسی ئانڕووا بە وشداری دان سەربارەت بە شپرزە بوونی دۆخی مرۆڤی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنقەست کەسانی ناسەربازی ، لەوان یەک ملیۆن مناڵ، لەم ناوچەیە برسیی ڕادەگرێت.

لە ٦٥٣هەمین ڕۆژ لە شەڕی غەززە ،برسیەتی لە کەرتی غەززەی کارەساتباربەهۆی گەمارۆی سوپای داگیرکەر، هاواردەکات وحاڵەت وبابەتەکانی مردنی سەرچاوەگرتوو لەو ڕوولە پەرەیە. وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە کادێری پزیشکی ونەخۆشان یەک ژەم خواردن لە ڕۆژدا ناخۆن وئەمە هەڕەشە ئەکات لە تواناییەکانیان بۆ ئەنجامدانی فەرمانبەریەتی وئەرکه کانیان  .

ئانڕووا بە وشداریدان سەبارەت بە خراپ وشپرزە بوونی دۆخی مرۆڤی لە غەززە جارێکی تر خوازیاری لابردنی خێرای گەمارۆی غەززە وئیزنی هاتنی بێ شەرت ومەرجی مادەی خۆاردەمەنی ودەرمانی بۆ ئەم ناوچەیە بوو وپیداگری کرد کە بەردەوامکرانی گەمارۆ گیانی ملیۆنان مرۆڤی خستووەتە مەترسیەوە/. 

وەزاڕەتی تەندروستی غەززەیش ڕاپۆرتی داوە کە نرخی مردن بەهۆی برسیەتی وبەدخۆراکی بەرزبووەتەوەو قەڵاچووی خۆیناوی لەنزیک ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان ڕووئەدات کە گیانی هەزاران کەس لە دانیشتووانی غەززە ئە خاتە مەترسیەوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکی تونددا ، ڕژێمی زایۆنیستی وئەمریکای بەبەرپرسیی قەڵاچووی زیاتر لە ٦٠ فەلەستینی لە ڕەوتی دابەشکرانی یارمەتیە خۆراکیەکان لە باکووری غەززە زانیوە ولە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وناوخۆیی ولێژنەکانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان کردووە هەتا بۆ ڕاگرتنی شەڕو کوشتاری  بەکۆمەڵ لە غەززە ڕژێمی زایۆنیستی بخەنە ژێر زەخت وگوشارەوە/.  

سەرپەیڤ