ته‌مووز 30, 2025 15:07 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە، ١٠٤ فەلەستینی شەهید بوونە و ٣٩٩ کەسیش بریندار.

بە هێنانە ئەژماری ئەم شەهیدانە، ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتۆتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژماری بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس. ژماری ئەو کەسانەیش کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە کاتی وەرگرتنی ژەمێک خۆراک شەهید کراون٦٠ کەس بوونە و هەروەها لەم بنکانەی دابەشکردنی خۆراک ١٩٥ کەسیش بریندار بوون کە بەم چەشنە ژماری ئەو کەسانەی لە بنکەکانی وەرگرتنی خۆراک کەوتوونەتە بەر پەلاماری ڕژێمی زایۆنی و شەهید کراون گەیشتۆتە ١٢٣٩ کەس، هەروەها ٨١٢٥ کەسیش هەر لەم بنکانەدا بریندار بوونە. ژێدەرە فەلەستینییەکانیش باسی شەهیدبوونی "ئیبراهیم حەجاج" پەیامنێری فەلەستینی دەکەن لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کە بە هێنانە ئەژماری ئەم میدیاکارە شەهیدە، ژماری پەیامنێرانی شەهید لە دەسپێکی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە هەڵکشاوە بۆ ٢٣٣ کەس. 

سەرپەیڤ