بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی غەزە بۆ 60هەزار و 430کەس
وەزارەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ باسی شەهید و بریندار بوونی زیاتر لە 1177 فەلەستینی دیکەی کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا و بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی شەڕی جینوساید بۆ 60هەزار و 430 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە لە تازەترین ڕاپوڕتی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند کە ژوماری قوربانیانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی لە دەسپێکی شەڕ لە 7 ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا گەیشتووەتە شەست هەزار و 430 شەهید و 148 هەزار و 722 بریندار لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٥ شەهید تازە لە ژێر داروپەردوو دا دەرهێنراون و ١٠٧٩ کەسی دیکەش برینداربوون. هێشتاش نزیکەی ١٤ هەزار فەلەستینی بێسەروشوێنن و لەژێر داروپەردووی کەرتی غەززەدا گیریان خواردووە. لە کاتێکدا کە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕۆژانە زیاتر دەبێت و برسێتی گەیشتووەتە ئاستی قات و قڕی ڕاستەقینە دا تێد شیبان، جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، ئازارەکانی خەڵکی غەززە لە دەرەوەی خەیاڵ دایە و منداڵان لە غەززە بە ڕێژەیەکی "بێ وێنە" گیان لەدەست دەدەن. لەگەڵ بەردەوامبوونی ڕژێمی زایونی لە کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە غەززە و خراپتربوونی برسێتی لە ناوچەکەدا، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ناوچەدا سەفەری بۆ غەززە کرد و ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی توندی فەلەستینییەکان بووەوە.
تاقمە فەلەستینییەکان حکومەتی ئەمریکایان بە هاوبەش و شەریکی جەنایەتەکانی ڕژێمی زاوینی لە کەرتی غەززە زانی و سەردانی ستیڤ ویتکاف نوێنەری ئەمریکایان بۆ ناوچەکە بە نومایشێکی گاڵتەجاڕانە وەسف کرد. جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش بە دەر کردنی بەیاننامەیەکی توندو ئەو سەفەرەی بە "نمایشێکی فریودەرانە لە گوڕەپانی جەنوایەت و تاوان" و هەوڵێک بۆ سپیکردنەوەی سیمای نەگریس و قیزەونی ڕژێمی زایۆنی و حکومەتی ئەمریکا وەسف کرد.