بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە
ئاب 06, 2025 20:10 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە ١٣٨ شەهید و ٧٧١ کەسیش بریندار بوونە.
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە هێشتا هەزاران کەسی تر لە کەرتی غەززە بێسەروشوینن ولەژێر داروپەردوودان . پێنج کەسیش بەهۆی برسیەتی شەهید بوونە.
لەئەنجام دا پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ٦١هەزارو ١٥٨ کەس شەهید بوونە .
لە پەلاماری بەدرۆنیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ترۆمۆبیلێک لە شاری بریتال لە دەوروبەری بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان شارومەندێکی لوبنانی تر شەهید بوو/ .
هەرلەو حاڵەدا گوردانەکانی عیزەدین قسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بنکەی فەرماندەیی وکۆبوونەوەی سەربازانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڕەکی " ئەلفەتاح" ی غەززە ی داوەتە بەر پەلاماری بە هاوەن .