بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ئاب 07, 2025 16:31 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ، ١٠٠ کەس شەهید بوون و ٦٠٣ کەسیش بریندار.
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئیستایش هەر بەردەوامە. ناوچەگەلێکی ئۆردوگای ئەلبەریج و نوسەیرات لە ناوەڕاست و خان یونس لە باشووری غەززە ئەمڕۆ کەوتنە بەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی و ژمارێک شەهید و بریندار بوون. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاندووە؛ ژماری شەهیدان لە دەسپێکی پەلاماردرانی غەززەوە هەڵکشاوە بۆ ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٥٢ هەزار و ٤٥ کەس.