ئاب 08, 2025 15:29 Asia/Tehran
  • گیانلەدەستدانی چوار کەسی دیکە لەوان ٢ منداڵ بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکی لە غەززە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار کەسی دیکە لەوان دوو منداڵ بە هۆی قات و قڕی و برسێتی و بەدخۆراکی لەم ناوچەیەدا گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ ژماری گشتیی گیانلەدەستداوانی برسێتی و قاتوقڕی لەم ناوچەیە هەڵکشاوە بۆ ٢٠١ کەس کە ٩٨ـیان منداڵن.

ڕژێمی زایۆنی چەندین مانگە لە ڕێگای هاتن هیچ چەشنە یارمەتییەک بۆ نێو کەرتی غەززە نادات و ئەم ناوچەیە ئێستا بەرەوڕووی یەکێک لە نالەبارترین قەیرانە مرۆییەکانی مێژووی مرۆڤ بۆتەوە.

کەمبوونی خۆراک لە کەرتی غەززە کە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی زایۆنییەکان لەمەڕ برسێتیدانی خەڵکی گەمارۆدراوی ئەم ناوچەیە، نەک هەر بەشێوەی راستەوخۆ دەبێتە هۆی مردنی سەدان کەس بە هۆی برسێتی، بەڵکوو مەترسی شاراوەیشی لە سەر گیانی هەزاران کەسی دیکەش هەبووە کە لە تەقەلایان بۆ زیندوومانەوە ڕوویان کردۆتە خواردنی شتانێک کە بۆ تەندرووستیی مرۆڤ یەکجار پڕمەترسین.

سەرپەیڤ