ئاب 11, 2025 19:25 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی 222کەس لە غەززە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە

لەدرێژەی گەمارۆی توندی کەرتی غەززە و ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە فریاگوزاریەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی لە ناوچەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٢٢ کەس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 5 کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکیەوە گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵە. کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٢٢ کەس کە ١٠١ کەسیان منداڵن. لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی فەلەستینی بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە کوژراون. فڕۆکە جەنگییەکانی  ڕژێمی زایونی  ناوچەی شوجاعییەیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بۆردومان کرد. هەروەها ژمارەیەک خانوو لە گەڕەکی ئەلزەیتون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کراونەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگیی و تۆپخانەکانی  ڕژێمی زایونی .

سەرپەیڤ