ئاب 20, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی غەززە

بە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بو سەر کەرتی غەز ژوماری گشتیی شەهیدانی ئەو ناوچە لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 62 هەزار و 122 کەس

وەزارەتی  تەندروستی  غەزە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری   ڕابردوو 58 کەس لەو ناوچە شەهید و 185کەسی دیکەش بریندار بوونە . 22 کەس لەو شەهیدانە لە ناوەندەکانی دابەش کرانی یارمەتیەکان شەهید کران و 49 کەسیش بریندار بوونە بە م جورە ژوماری  شەهیدانی  ناسراو بە پاروویەک  نان  گەیشتە دوو هەزار و 18 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتە 14 هەزار و 947کەس .هەروەها   لە 24 کاتژمێری   ڕابردوو   سێ کەس بە هۆی برسێیەتی و بەد خوراکییەوە شەهید بوون و بەم جورە ژوماری  شەهیدانی برسێیتی گەیشتە 269کەس کە 112 یان منداڵن . لە کاتی  دەسپێکی  قوناغی نوێی دەسدرێژکارییەکان بۆ سەر کەرتی غەزە  لە 18 مارسی 2025 وە تا ئێستا  دە هەزار و 576 کەس شەهید و 44 هەزار و 717 کەسی دیکەش بریندار بوونە .

سەرپەیڤ