ئاب 20, 2025 16:12 Asia/Tehran
  • زەبری گوردانەکانی قسام بۆسەر سوپای تیرۆر لە شاری ڕەفەح

گوردانەکانی قەسام ، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، وردەکاریی ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی قەسامیان لەدژی پێگەکانی سوپای زایونی لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە بڵاوکردەوە، کە تیایدا یەکێک لە خەباتکارەکانی ژمارەیەک سەربازی زایونی کوشت.

لیواکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، خەباتکارانی  قەسام سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەرانە بۆ سەر بنکەیەکی تازە دامەزراوی دوژمنی زایۆنی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کە تێیدا ژمارەیەک سەربازی زایونی کوژران یان بریندار بوون.  خەباتکارانی قەسام هێرشیان کردە سەر ئەم بنکەیە و ژمارەیەک تانکی پاسەوانی "مێرکاوای ٤"یان بە چەندین بۆمبی جۆری "شواز" و بۆمبی "ئەلعامیل ئەلفیدایی" و هەروەها موشەک دژە تانکی "یاسین ١٠٥ یان کردە ئامانج ". هەروەها گوردانەکانی قەسام ژمارەیەک ماڵیان کردە ئامانج کە هێزەکانی داگیرکەری تێدابوو  وبە  شەش موشەکی  دژە نەفەر و هەروەها چەکی سووک و قورسیان تەقاندیان. لەم ئۆپەراسیۆنەدا  تەک ئەنگێوەکانی  گوردانەکانی  قەسام توانیان فەرماندەی یەکێک لە تانکەکانی مێرکاوا ٤ بکەنە ئامانج و بە سەختی برینداری بکەن.

سەرپەیڤ