ژمارەی شەهیدانی غەززە بۆ ٦٢ هەزار و ١٩٢ کەس بەرزبووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441065-ژمارەی_شەهیدانی_غەززە_بۆ_٦٢_هەزار_و_١٩٢_کەس_بەرزبووەوە
وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە دەیان فەلەستینی دیکە لە پەلاماری هێزەکانی رژێمی زایۆنیی بۆ سەر ناوچەکە شەهید بوون و ژمارەی شەهیدان لە سەرەتای شاڵاوەکەوە ، گەیشتە ٦٢ هەزار و ١٩٢ کەس
(last modified 2025-08-22T11:44:16+00:00 )
ئاب 22, 2025 14:07 Asia/Tehran
  • ژمارەی شەهیدانی غەززە بۆ ٦٢ هەزار و ١٩٢ کەس بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە دەیان فەلەستینی دیکە لە پەلاماری هێزەکانی رژێمی زایۆنیی بۆ سەر ناوچەکە شەهید بوون و ژمارەی شەهیدان لە سەرەتای شاڵاوەکەوە ، گەیشتە ٦٢ هەزار و ١٩٢ کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٠ شەهید و ٣٥٦ بریندار بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گواستراونەتەوە. بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدانی تاوانە زایۆنیستییەکان لە کەرتی غەززە گەیشتە ٦٢ هەزار و ١٩٢ کەس. لە هەمان کاتدا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند کە بۆ یەکەمین جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  قەیرانی برسییەتی  لە کەرتی غەززە پشتڕاست دەکەنەوە و ئەم برسێتییە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە. کۆمیساری گشتی ئانڕوا هەروەها ڕاگەیاندنی فەرمی قەیرانی برسێتی لە شاری غەززەی بە نیگەرانییەکی قووڵ زانی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم برسێتییە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە  .