ئه‌یلوول 07, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلاماری ٢٤ کاتژمێریی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەم ٧٨ کەس شەهیدبوون و ٤٠٩ کەسیش بریندار.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەروەها لە بنکەکانی دابەشکەری یارمەتیشدا ٣١ کەس شەهید بوون و ١٣٢ کەسیش بریندار. سەرجەم ئەو شەهیدانەی لە بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک شەهید بوونە هەڵکشاوە بۆ دوو هەزار و ٤١٦ کەس و زیاتر لە ١٧ هەزار و ٧٠٩ کەسیش هەر لەم بنکەگەلەدا بریندار بوونە. ئەمڕۆ پێنج کەسی دیکەیش لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی شەهیدبوون کە سێ کەسیان منداڵن و بە هێنانەئەژماری ئەوانیش، کۆی گشتیی قوربانیانی قاتوقڕی و برسێتی لە غەززە ٣٨٧ کەسە کە ١٣٨ـیان منداڵن. سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٧٠٢ ڕۆژ جەنایەت و جینۆسایدی بێبڕانەوەی لە غەززە، ٦٤ هەزار و ٣٦٨ شاروومەندی فەلەستینی شەهید کردووە و ١٦٢ هەزار و ٧٧٦ کەسیش هەر لەم ماوەیەدا بە هۆی پەلامار و بۆدرومانەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی بریندار بوونە.

سەرپەیڤ