ئه‌یلوول 13, 2025 15:55 Asia/Tehran
  • ٤٧ شەهیدی دیکە لە غەززە / کۆی گشتی شەهیدان گەیشتە ٦٤ هەزار و ٨٠٣ کەس

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 47 فەلەستینی دیکە لەو ناوچەیەدا شەهید و 205 کەسی دیکەش بریندار بوونە

 لە درێژەی پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٤٧ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و کۆی گشتی شەهیدانی ناوچەکە لە سەرەتای شەڕەوە گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ٨٠٣ کەس. 5 لەو شەهیدانە لە ناوەندەکانی دابەشکردنی خۆراک شەهید بوون و 26 کەسیش برینداربوون، بەمەش کۆی گشتی شەهیدانی ناسراو بە  پاروویەک  نان" لە کەرتی غەززە گەیشتە دوو هەزار و 484 کەس و کۆی گشتی بریندارەکانیش گەیشتە 18 هەزار و 117 کەس. هه روەها  له ماوه ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا له که ڕتی غه ززه به هۆی برسێتی و به دخۆراکی 7 که س شه هید بوون که دوو که سیان منداڵ بوون و کۆی گشتی شه هیدانی برسێتی له ناوچه که گه یشته 420 که س که 145 که سیان منداڵن. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە لەوەی کە ڕژێمی زایونی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دانیشتوانی شاری غەززە دەرکردووە و فەلەستینییەکان لەبەردەم هەڵبژاردنێکی قورسدان لە نێوان جێهێشتنی شارەکە یان مردن. ئۆلگاچریفکۆ، وتەبێژی فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئۆچا) هۆشداریدا لەوەی کە ڕژێمی زایونیستی  "حوکمی لەسێدارەدانی" بۆ دانیشتوانی شاری غەززە دەرکردووە و فەلەستینییەکان لەبەردەم هەڵبژاردنێکی قورسدان لە نێوان جێهێشتنی شارەکە یان مردن. ئاماژەی بەوەشکردووە، "دانیشتووانی شاری غەززە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە؛ یان دەبێت بڕۆن یان بمرن". سەدان هەزار مەدەنی ماندوو و ماندوو و ترساو فەرمانیان پێدەکرێت کە هەڵبێن بۆ ناوچەیەکی  پڕ لە حەشیمەت و قەڕە بالغ  کە تەنانەت ئاژەڵە بچووکەکانیش لە  تووشی کێشەی بۆ دوزینەوەی  شوێنێک بۆ جووڵانەوە .

سەرپەیڤ