ئه‌یلوول 14, 2025 17:00 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٦٨ کەس شەهید بوون و ٣٤٦ کەسیش بریندار.

١٠ کەس ئەمڕۆ لە شوێنی دابەشکردنی یارمەتی و خۆراک شەهید بوون کە بە هێنانەئەژماریان کۆی شەهیدانی ئەم کەرتە هەڵکشاوە بۆ ٢ هەزار و ٤٩٤ کەس و ژماری بریندارانیش سنووری ١٨ هەزار و ١٣٥ کەسی تێپەڕاندووە. دوو کەسیش لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی شەهید بوونە و بەم چەشنە کۆی گشتی قوربانیانی برسێتی و بەدخۆراکی لە غەززە هەڵکشاوە بۆ ٤٢٢ شەهید ، بە ١٤٥ منداڵیشەوە. لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٦٤ هەزار و ٨٧١ کەس و ژماری بریندارانیش بە ١٦٤ هەزار و ٦١٠ کەس ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ