ئه‌یلوول 15, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە گەیشتە سنووری شەست وپێنج هەزارکەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەواڵی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە ٣٥٠ فەلەستینی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٣٤ فەلەستینی شەهید بوونە کە یەکێ لەوان ، لەژێر دارووپەردوو دەرهێنراوە و٣١٦ کەسیش لەم ماوەیە برینداربوونە .

بەم چەشنە ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٦٤هەزارو٩٠٥کەس .

لەلایەکی دیکەوە لە بەشی شەهیدانی ناسراو بە " پارووە نان " لە کەرتی غەززەیش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، سێ فەلەستینی دیکە شەهید و٤٧ کەسی دیکەش برینداربوونە وکۆی شەهید وبریندارانی ناسراو بە پارووە نان گەیشتە ٢٤٩٧ شەهیدو ١٨ هەزارو١٨٢ بریندار. ڕژێمی زایۆنی بە مووشەکبارانی تاوەری " ئەلغەفری" لە شاری غەززە ، بەتەواوەتی وێرانی کرد.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سێیەمین گەمیی کۆپاپۆڕی "سومود" بە ناوی" عەلائەدین" لە بەندەری تونس بەرەو کەرتی غەززە کەوتە ڕێ. ئەم گەمیە هەڵگری چالاکانی پشتگریی فەلەستین لە وڵاتانی جۆربەجۆری باکووری ئافریقایە . 

لەم فەرمانبەریەتیەدا ژمارێک چالاکوان لە بەحرەین، تونس، ئەلجەزایر، مەراکیش و وڵاتانی دیکەی باکووری ئافریقا بەشدارن کە وەکوو بەشێک لە کاروانی نێودەوڵەتیی پشتیوانی لە فەلەستین ،ڕێگای مەترسیداری دەریایی بەرەو غەززە دەپێون . 

هاوکات میدیایەکی زایۆنی ڕایگەیاند؛ ژمارێکی زۆرلە چەکدارانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بەهۆی زەخت وگوشاری دەروونی وماندویەتی، شوێنی خزمەتکردنی خۆیانیان بەجێ هێشتووە، ئاماروڕێژەیەک کە بەقسەی ئەفسەران ، زۆر زیاترە لە ڕێژەی رەسمی ڕاگەێندراو. 

سەرپەیڤ