ئه‌یلوول 19, 2025 17:47 Asia/Tehran
  • درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە

لە پەلامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە 50 فەلەستینی شەهید بوون

 لە جەنایەتە نوێیەکانی ڕژێمی زایونیستی   و پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر گرووپپێک لە شاروومەندانی   فەلەستینی   لە ئوردووگای نوسەیرات  سێ کەس بۆ وێنە   دوو منداڵ  شەهید و ژومارێک  بریندار بوون . ڕژێمی  زایونیستی   لە درێژەی  جەنایەتەکانیدا هەروا   لە ناو گەمیی  جەنگیدا   لە کەناری غەزەوە  دەستی کردووە بە تەقە کردن بەرەو    خەڵکی  غەزە . سەربازانی  زایونیست   هەروا ژومارێک   لە  ماڵی فەلەستینیەکان  لە گەڕەکی  تەل هەوا  لە باشووری    ڕوژئاوای  شاری  غەزەیان  تەقاندەوە  و پەلاماریان کردە سەر چەن ماڵ  لە شاری نابلوس لە باکووری  کەناری ڕوژئاوا. ژوماری  شەهیدانی    دەسدرێژکارییەکانی   ڕژێمی ز ایونیستی   بۆ سەر کەرتی  غەزە  لە سەرەتای   پەلامارەکانی  ئەو ڕژێمە گەیشتە 65 هەزار و 174 شەهید و 166 هەزار  بریندار .

سەرپەیڤ