شەهادەتی 51 فەلەستینی دیکە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوو
ئهیلوول 20, 2025 12:59 Asia/Tehran
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە جۆراوجورەکانی غەزە 51 کەس شەهید بوون
سەرچاوە نەخوشخانەییەکان لە غەزە باسیان کرد لە شەهید بوونی لانیکەم 51 فەلەستینی لە سەرلە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا بە هۆی پە ەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی غەزە لەو ژومارەیە 43 کەس لە شاری غەزە شەهید کراون . لە ناوەندەکانی دابەشکرانی یارمەتی خۆراکی لە کەرتی غەزەش لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوو 4 کەس شەهید و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی ز ایونی بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتووەتە 65 هەزار و 208 کەس . ژوماری شەهیدانی ناسراو بە شەهیدانی پاروویەک نان لە کەرتی غەزە گەیشتووەتە 2518کەس .