ئەلهیندی :هەرجۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایونی خنجرێکە لە دڵی ئومەتی ئیسلامی
جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی ڕژێمە عەرەبییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و نەبوونی هەڵوێستی پتەو لە دژی ڕژیم لە دانیشتنەکەی دوحەدا .
موحەمەد ئەلهیندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی لە کاردانەوە بە بەیاننامەی دانیشتنی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە، ، وتی: پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بزانن کە ئیدانەکردن و داوای کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە بە هیچ شێوەیەک بەس نییە. جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، خەنجەرێک لە پشتی فەلەستین و دڵی نەتەوەی ئیسلامییە. ناوبراو وتی: حکومەتە ئیسلامیەکان دەبێ لە بەرامبەر دەستدرێژی ڕژیمی زایۆنیستی دەبێ هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەر و ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر ڕابگرن.