ئه‌یلوول 21, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٧٥ کەس لەوان ١٣ منداڵ شەهید بوون و ٣٠٤ کەسیش بریندار.

لە بەردەم بنکەکانی دابەشکەری خۆراک و یارمەتیی مرۆییش ٥ کەس شەهید بوون و ٢٤ کەسیش بریندار و بەم چەشنە ژماری شەهیدانی بەردەم ئەم بنکەگەلە هەڵکشاوە بۆ ٢ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ زیاتر لە ١٨ هەزار و ٤٧٣ کەس. هەروەها ٤ کەسیش بە هۆی قاتوقڕی و بەدخۆراکی شەهید بوونە. ژماری گشتیی شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بەم کەرتە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٦٥ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٦٦ هەزار و ٥٧٥ کەس. 

سەرپەیڤ