شەهید بوونی 61 کەسی دیکە لە غەززە -ژوماری شەهیدان گەیشتە 65هەزار و 344 کەس
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 61کەس شەهید و 220 کەسی دیکەش لەو ناوچە بریندار بوون
وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 61 فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە شەهید و 220 کەسی دیکەش بریندار بوون . بە وتەی بەرپرسانی فەلەستینی دوو هەزار و 523 فەلەستینی لە ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتیەکان لە کەرتی غەزە لە پەلاماری زایونییەکان شەهید و زیاتر لە 18 هەزار و 496 کەسی دیکەش بریندار بوون . ژوماری گشتیی شەهیدانی غەززە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیی گەیشتە 65 هەزار و 344 کەس . جەنایەتەکانی ڕژێمی منداڵ کوژی زایونی لە کەرتی غەززە لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە شەپولێک لە جیهاندا دەسپێبووە و بەشێک لە وڵاتانی ئوروپایی کە لە زیاتر لە دوو ساڵێ ڕابردوو لە هەمبەر تاوانکاریی زایونییەکان دژێ خەڵکی فەلەستین بێ دەنگن ڕایانگەیاندووە پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستینی بە فەرمی بناسن . بە پێی هەواڵێکی دیکە گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند بەمزووانە ڤیدیویەک سەبارەت بە گیراوانی زایونی بڵاو دەبێتەوە . قەسام لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی ڕژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی بە تەواوەتی شاری غەززە ڕایگەیاند کات بۆ گیراوانی زایۆنی لە کەرتی غەززە ڕوولە کۆتاییە چۆنکوو خەباتکارانی قەسام ئیدی ناتوانن لە هەمبەر پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر شاری غەززە، گیراوانی زایونی کە لەو ناوچە ڕاگیراون بپارێزن . چەن ڕۆژ لەمەوبەر یش باسم نەعیم لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە دیمانەیەکدا وتی : ئەوەی لەئەنجامی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی بەسەر خەڵکی ئێمە دا دێت بە سەر گیراوانی زایونیشدا دێت .