گورزی کوشندەی قەسام لە داگیرکەران
ئهیلوول 24, 2025 17:02 Asia/Tehran
خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستین زەبرگی کوشندەی دیکەیان لە سەربازانی داگیرکەر لە غەززە وەشاند
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند تانکێکی مێرکاوای ئەرتەشی ڕژێمی زایونیستی بە مووشەکی یاسینی 105 لە ناوچەی تەلهەوا لە باشووری شاری غەززەی کردووەتە ئامانج و شوێنی کۆبوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی زایونیان لە بنکەی کارنی لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بە گوللە هاوەن و مووشەکی کورتبڕی ڕجومی 114 میلیمتری تێکشکاندووە. گوردانەکانی قەسام ئوپڕاسیونی نوێی خۆیان بە ناوی گۆچانی مووسا دەسپێکردووە تا نیشان بدەن ئەو گۆچانە کە هێمای موعجزە و هێزمەندیی ئیلاهی لە هەمبەر ستەمکاران بوو ئەمڕۆکە بووەتە هێمای ڕووداوی سەیرو سەر سووڕ هێنەری سەربازی لە غەززە .