ئۆپەراسیۆنی قەسام لە غەززە و قودس لە کەرتی ڕۆژاو
ئهیلوول 25, 2025 15:06 Asia/Tehran
گوردانەکانی عززەدین قەسام ڕایگەیاند کە خەباتکارانی لە شاری غەززە هێرشیان کردۆتە سەر دوو شۆڤەڵی سەربازی.
گوردانەکانی عززەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە خەباتکارانی بە مووشەکی یاسینی ١٠٥، دوو شۆڤەڵی سەربازی دی_٩ی سوپای داگیرکەریان لە شاری غەزە پێکاوه. قەسام هەروەها ڕاشیگەیاند: خەباتکارانمان ڕۆژی سێشەممە تڕومبێلێکی زرێیی سوپای زایۆنیان بە تەقاندنەوەی بۆمب لە گەڕەکی شێخ ڕزوانی غەززە داوەتە بەر هێرش کە ئەو هێرشە بۆتە هۆی کوژرانی هەموو سەربازانی نێو ئەو ترۆمبێلە. گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیش ڕایگەیاندووە کە خەباتکارانیان هێزێکی پیادەی سوپای داگیرکەری زایۆنییان لە دەوروبەری ماڵێکی گەمارۆدراو خستۆتە بۆسەوە و هێرشیان کردووەتە سەریان.