ئه‌یلوول 25, 2025 18:06 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

پەلامارەکانی٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی شەهیدبوونی 83 کەس و برینداربوونی 216 کەسی دیکەش.

لە پەلامارێکدا کە کرایە سەر کەسانی بەردەم بنکەکانی خۆراک و یارمەتی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧ کەس شەهید بوون و ٥٩ کەسیش بریندار بوون

ژماری گشتیی شەهیدەکان لە دەستپێکی شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣_ەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٦٥ هەزار و ٥٢٧ کەس، ژماری بریندارانیش بۆ ١٦٧ هەزار و ٣٧٦ کەس. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە ؛ هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییان لەژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان یان لەسەر شەقامەکاندا ماونەتەوە و ڕێگا بە هێزەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی نادرێ دەستیان بگاتە تەرمەکان.

سەرپەیڤ