ئه‌یلوول 27, 2025 19:19 Asia/Tehran

وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی لەحاند تەشەنای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا .

ستێفان دوجاریک  وتەبێژی سکرتێری گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان  وتوویەتی  سەرەڕای  درێژەی  کۆچی ناچاریی دانیشتوان بەرەو باشوور دەیان هەزار کەس  هەروا لەو شارە پێویستیان بە   وەرگرتنی یارمەتی مڕۆییانە هەیە  . ستیێفان دوجاریک  وێڕای  ئاماژە بە  پەلاماری  ئاسمانیی  بەردەوام  و بۆردمانی   کوپتەرەکانی  ڕژێمی زایونی  لە غەزە کە  دەوترێت هەر هەشت  یان  نۆ خولەک جارێک   بوردمان دەکرێت  وتیشی کە تڕوموبیلەکانی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش  لە کەرتی  غەززە  کەوتوونەتە بەر  پەلامار و ئەو کارە  فریاگوزاریی بە کەسانی  مەدەنی  تووشی  کێشەی  جیدی کردووە.  ناوبراو جەختیشی کرد  وەها پەلامارگەلێک بە هیچ لەونێک   قەبووڵکراو نیە  و دەبێ  خێرا  ڕابگیردرێت . وتەبێژی   سکرتێری گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها   پەژارەی خۆی دەربڕی   لە حاند  کردنە ئامانجی  کەسانێک  کە بە دوای  وەرگرتنی  یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە بوونە و خوازیاری  لەبەرچاو گرتنی   یاسا نێونەتەوەییەکان و پاراستنی  گیانی  کەسانی  سیڤیل و ژێرخانەکانی  مڕۆڤ دۆستانە بوو . لە هەمان حاڵدا   ڕێکخراوی  پزیشکانی بێ سنوور   لە بەیاننامەیکدا  ڕایگەیاند کە بە .هۆی گەمارۆی  نۆرینگەو کلینیکەکانی  لە لایەن   چەکدارانی  زایونییەوە  لە کەرتی غەززە ناچار بووە  سەرباری   پێداویستیی  بەرچاوی  ڕاژەکارییە دەرمانییەکان،   چالاکی خۆی ڕ ابگرێت . وەزارەتی تەندروستی  و نەخوشخانەکانی غەزەش   وشداریان داوە؛ مردن و گیان لەدەستدان بە هۆی برسییەتی  و بەد خۆراکییەوە هەروا درێژەی  هەیە  و زۆربەی گیانلەدەسداوان منداڵن و کەمیی لەڕادەبەدەری خواردەمەنی و دەواو دەرمان، قەیرانی مرۆیی  لەو ناوچەی توندتر کردووە .

سەرپەیڤ