ئه‌یلوول 28, 2025 17:34 Asia/Tehran
  • قەسام: گیانی دوو دەستبەسەرکراوی زایۆنی لە مەترسیدایە

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بەهۆی پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری غەززە، پێوەندیی نێوان ئەم گوردانانە و دوو دەستبەسەرکراوی زایۆنی پچڕاوە و گیانیان لە مەترسیدایە.

 

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە دوابەدوای پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکەکانی ئەسەبرە و تەلولهەوا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، پێوەندیی نێوان ئەم گوردانانە و دوو دەستبەسەرکراوی زایۆنی بەناوی "عەمری میران" و "متان ئەنغەریست" پچڕاوە و گیانیان لە مەترسیدایە. قەسام وتیشی: هێزی داگیرکەر دەبێت خێرا پاشەکشە بکەن بۆ باشووری شەقامی ژمارە ٨ و پەلامارەکانیشیان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە کاژێر ٦ی ئێوارەوە بوەستێنن تا ئەم گوردانانە بتوانن گیانی ئەم دوو دەستبەسەرکراوە زایۆنییە ڕزگار کەن و لەژێر داروپەردووی باڵاخانە ڕووخاوەکان دەریانبێنن. قەسام وشداری دا: ئێمە هەموو شتێکمان ڕاگەیاندووە و هیچ بیانووێک قەبووڵ ناکەین.

سەرپەیڤ