تشرینی یه‌که‌م 05, 2025 16:43 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی فەلەستینی

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە ٢١٨ فەلەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و هەروەها هەڵکشانی ژماری شەهیدانی شەڕی جینۆساید بۆ ٦٧ هەزار و ١٣٩ کەسی کرد.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٥ شەهید و ١٥٣ بریندار گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە بە هێنانە ئەژماری ئاماری تازە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی شەهیدانی گشتیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا گەیشتووەتە  ٦٧ هەزار و ١٣٩ کەس، هەروەها ١٦٩ هەزار و ٥٨٣ کەسیش بریندار بوونە. ئەم وەزارەتخانەیە لە درێژەدا ڕاشیگەیاندووە کە لە ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ـیشەوە کە ڕژێمی داگیرکەر ئاگربەسی پێشێل کرد تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٤٩ کەس شەهید بوون و ٥٧ هەزار و ٥٤٢ کەسیش بریندار بوون. لە بەشی شەهیدانی ناسراو بە پاروویەک نانیش لە ماوەی٢٤  کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کەس شەهید بوون و ٣٠ کەس بریندار. کۆی شەهیدانی پاروویەک نانیش گەیشتووەتە ٢٦٠٥ کەس، هەروەها زیاتر لە ١٩ هەزار و ١٢٤ کەسیش هەر لە بەردەم بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتی و خۆراکدا بریندار بوونە.

سەرپەیڤ