تشرینی یه‌که‌م 06, 2025 17:41 Asia/Tehran
  • ٤٢ ئەندامی کاروانیی جیهانیی سومود، مانیان لەخواردن گرت

کاروانی جیهانیی پشتگریی لە غەززە ناسراو بە سومود ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ ٤٢ ئەندامی ئەو کاروانەی یارمەتی گەیاندن بە غەززە کە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە دەستی بەسەر داگیراوە، ڕایانگەیاند کە لەبەر کردەی زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ڕێکخەران و هەڵسوڕێنەرانی کاروانی جیهانیی سومود لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس ڕایانگەیاند؛ ٤٢ ئەندامی ئەو کاروانە لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنی مانیان لەخواردن گرتووە. پێشتر گرووپی مافەوانیی"دادگەریی"ی رژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، پۆلیس و چەکدارانی زایۆنی لە بەندەری ئەشدود بەفەرمانی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەو رژێمە، ٣٣١ چالاکی "کاروانی جیهانیی خۆڕاگریی"یان بە کەلەپچەکراوی ناچار کردووە زیاتر لە پێنج کاتژمێر لەسەر چۆک دانیشن و لەو حاڵەتەدا ڤیدیۆیان لێیان گرتووەو بێ ڕێزیان کردووە پێیان.

سەرپەیڤ