٢١شەهیدی دیکە لە غەززە/ ژماری گشتیی شەهیدان گەیشتە ٦٧هەزار و ١٦٠ کەس
تشرینی یهکهم 06, 2025 16:41 Asia/Tehran
لە درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٢١ کەس لە کەرتی غەززە شەهید و ٩٦ کەسیش بریندار بوون.
دوو کەس لەو شەهیدانە لەئاکامی پەلامارەکانی رژێمی داگیرکەر بۆسەر ناوەندەکانی دابەشکرانی یارمەتییەکان لە کەرتی غەززە شەهید بوون و ١٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەم چەشنە، ژماری گشتیی شەهیدانی ناسراو بە "پارووەنان" لە کەرتی غەززە گەیشتە ٢ هەزار و ٦١٠ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتە زیاتر لە ١٩هەزار و ١٤٣ کەس.
ژماری گستیی شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە تائێستا گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس.
تاوانکاریی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە لەکاتێکدا درێژەی هەیە کە ترەمپ گەڵاڵەی بەناو "ئاشتی" بۆ غەززە پێشنیار کردووە بەڵام پێ دەچێ نەتانیاهو ئەمجارەش پێبەندی ئەو گەڵاڵەیە نەبێ.