باهۆزی ئەقسا وەڵامی خۆڕاگری بە دەیان ساڵ بەرەکوژی و جینۆسایدی زایۆنیەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442096-باهۆزی_ئەقسا_وەڵامی_خۆڕاگری_بە_دەیان_ساڵ_بەرەکوژی_و_جینۆسایدی_زایۆنیەکان_بوو
نوێنەری بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا وەڵامدانەوە بە جەنایەتێکی دیاریکراو نەبوو ، وتی کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە وەڵام بە دەیان ساڵ بەرەکۆژی وجینۆساید وکۆچی بەزۆرە ملیی فەلەستینیەکان ئەنجامی گرت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2025 13:42 Asia/Tehran
  • باهۆزی ئەقسا وەڵامی خۆڕاگری بە دەیان ساڵ بەرەکوژی و جینۆسایدی زایۆنیەکان بوو

نوێنەری بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا وەڵامدانەوە بە جەنایەتێکی دیاریکراو نەبوو ، وتی کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە وەڵام بە دەیان ساڵ بەرەکۆژی وجینۆساید وکۆچی بەزۆرە ملیی فەلەستینیەکان ئەنجامی گرت.

" ناسر ئەبوشەریف" لە دوهەمین ساڵوگەڕی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا" وتی: ئێمە وهەموو گروپە فەلەستینیەکان لە پرس ومەسەلەی وتووێژ ودانوستان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس شەریکین . هەربەوجۆرە کە لە مەیداندا شەریک بووین. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ترامپ گرینگایەتی ئەدات بە چەند گیراوی زایۆنی ، لە حاڵێکدا ١٧ هەزار دیلی فەلەستینی لە زۆرساڵ لەمەوپیش لە زیندانەکانی دوژمن دان ، وتی: حوکمڕانی نێودەوڵەتی یا بوونی کۆمیساریایەکی بالالە غەززە قەبوڵ ناکەین . ئەبو شەریف پیداگرت: دەبێ دەستەبەری گەلێک بدرێت کە داگیرکەران بە شێوەی تۆکمەو تەواو لە غەززە بڕۆنە دەرێ ووتووێژەکان لەبارەی ئەم پرس ومەسەلە بەردەوام بن.