لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین : باهۆزی ئەقسا خاڵە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە شەڕ لەگەڵ داگیرکەران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442101-لیژنەکانی_خۆڕاگری_فەلەستین_باهۆزی_ئەقسا_خاڵە_وەرچەرخانێکی_گەورەیە_لە_شەڕ_لەگەڵ_داگیرکەران
لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە پیداگری لە سەر گرینگایەتی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، ئەم شەڕەی بە خاڵە وەرچەرخانێکی گەورە لە ڕێبازی خۆڕاگری وگەلی فەلەستین وقۆناخێکی چارەنووس ساز لە مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی زانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2025 16:15 Asia/Tehran
  • لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین : باهۆزی ئەقسا خاڵە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە شەڕ لەگەڵ داگیرکەران

لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە پیداگری لە سەر گرینگایەتی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، ئەم شەڕەی بە خاڵە وەرچەرخانێکی گەورە لە ڕێبازی خۆڕاگری وگەلی فەلەستین وقۆناخێکی چارەنووس ساز لە مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی زانی.

ئەم لیژنانە بە دەر کردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی دوهەمین ساڵوگەری دەستپێکرانی شەڕی گەورەی باهۆزی ئەقسا ڕایانگەیاند ئەم شەڕە زەبری داوە لە شکۆودەماغ بەرزی ڕژێمی زایۆنی، داڕشتەکان وسیستمە بەرگری و ئاسایشتیەکانی تێک شکاندووە وئەفسانەی "سوپای نەبەزێنراو" کە دەیان ساڵ پڕۆپاگەندەی بۆ کرابوو، بەگشتیی تێک ڕۆخاند. لەم بەیاننامەیە دا هاتووە باهۆزی ئەقسا نەتەنیا هاوسەنگیە مەیدانیەکان بە قازانجی خۆڕاگری گۆڕیی، بەڵکو ورەو هیوای لە نێوان گەلی فەلەستین ومێحوەری خۆڕاگری بەهێزتر کرد.