شەهادەتی 10 فەلەستینی دیکە لە غەززە -کۆی گشتیی شەهیدان گەیشتە 67 هەزار و 183 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند لە درێژەی پەلامارەکان و جینوسایدی زایۆینییەکان لە غەززە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو دە فەلەستینی دیکە شەهید و 61 کەسیش بریندار بوون .
هاوکات لە گەڵ دەسپێکرانی وتووێژەکانی ئاگربڕ لە نێوان گروپە فەلەستینیەکان و نوێنەرانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە میسر جەنایەتی زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە هەروا درێژەی هەیە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دە فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە شەهید بوونە بەم جورە ژۆماری گشتیی شەهیدانی ئەو ناوچە لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 67 هەزار و 183 کەس . هەروەها ژوماری گشتیی شەهیدانی ناسراو بە پارووە نان یش لە کەرتی غەززە گەیشتە 2 هەزار و 613 کەس و 19 هەزار و 164 کەسی دیکەش بریندار بوون . بە پێ هەواڵێکی دیکە نووسینگەی مێدیایی غەززە ڕایگەیاند زایۆنییەکان هەموو ڕۆژێک دوو کەس لە ستافس پیزیشکی لەو ناوچە دەکوژن و هەر دوو ڕۆژ لە ئاکامی پەلاماری دڕندانەی زایونییەکان بۆ سەر ئەو ناوچە سێزدە فەلەستینی کەم ئەندام دەبن و هەر سێ ڕۆژ یش پەیامنێرێک لەو ناوچە شەهید دەبێت .