تشرینی یه‌که‌م 10, 2025 15:27 Asia/Tehran
  • دەسپێکی گەڕانەوەی پەنابەرانی فەلەستینی بۆ شاری غەززە و باکوری شاری غەززە دوای ئاگربەست

مێدیاکانی هەواڵ ڕاپۆڕتیان دا کە لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕێگەی شەقامی ئەلڕەشیدەوە دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ ماڵ و گوندەکانی خۆیان لە شاری غەززە.

میدیا ناوخۆییەکانی فەلەستین ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە بە جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕێگەی شەقامی ئەلڕەشیدەوە دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ شاری غەززە. هاووڵاتییانی فەلەستینی کە بە هۆی هێرشە توندەکانی ڕژیمی زایۆنیی  گواستراونەتە بۆ ناوچەکانی باشووری کەرتی غەززە ، جموجۆڵیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور دەست پێکردووە. هەروەها سەرچاوە مەیدانییەکان باسیان لەوە کردووە کە  شەپۆلی  پەنابەرانی ئوردوگا  و پەناگە کاتییەکان لە ناوچەکانی باشوور بەرەو باکوور دەڕوات.  سوپای زایونیش  دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، دەستپێکی کشانەوەی هێزەکانی لەم کەرتە ڕاگەیاند و بەپێی وێنە و گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان، ڕژێمی زایونی  ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە هێز و کەرەستە سەربازییەکانی لە کەرتی غەززە دەکشێنێتەوە.  گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ئاگربەستی غەززەیان بە سەرکەوتنێکی دیکە بۆ گەلی فەلەستین زانی و جەختیان لەوە کردەوە کە بێتوانایی ڕژێمی زایۆنی لە پێشخستنی ئامانجەکانی لە غەززە شکستی ئەم ڕژێمەیە. وڵاتان و ڕێکخراوەکانی بەرگری لە مافەکانی فەلەستینیش، بە دەربڕینی ڕەزامەندی خۆیان لە ئاگربەستی غەززە، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەنجامدەرانی جینۆسایدی گەلی فەلەستین لە غەززە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن و هەروەها پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە خێراتر بکرێت. کریگ مخیبێر، بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، وڵاتانی ڕۆژئاوایی، بە تایبەت ئەمریکا، ئینگلیز و ئەڵمانیای بە هاوبەشی ڕژێمی زایۆنیستی لە جینۆسایدی گەلی فەلەستین زانی و وتی: ئەم وڵاتانە بە ناردنی چەک و یارمەتی دارایی و  تەبلێغ بۆ  ڕەوایەتی فەرمی ڕژێمی زایۆنی لە  تریبونەکانی خۆیان بە کردەوە هاوبەشن لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

 

سەرپەیڤ