ئازادکرانی سەدان دیلی فەلەستینی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگرىڕدا
لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە سەدان دیلی فەلەستینی دوای ساڵەها لە بەند بوون ئەمڕۆ لە زیندانەکانی ڕژێمی زایونیستی ئازاد کران و گوێزرانەوە بۆ ڕاموڵڵا و کەرتی غەززە.
دیلە فەلەستینیەکان کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی دیلەکان ئازاد کراون ئەمڕۆ گەیشتنە ڕامۆڵڵا لە ناوەندی کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە . لە حاڵێکدا کە بنەماڵەکان بۆ پێشوازی لەوان ئامادە بوون هێزە زایۆنیستەکان بە هەڕەشەو توند و تیژی بەریان گرت بە بەڕێوە چوونی هەرجۆرە جێژن و شادییەک . 96 دیلی ئازاد کراوی فەلەستینی کە سزای زیندایی هەتاهەتاییان بەسەردابڕابوو وە لە زیندانی عوفەر لە ڕوژئاوای ڕاموڵڵادا بوون، گوێزراونەوە بۆ کۆشکی فەرهەنگیی ڕامۆڵڵا لە بیتونیا و گرووپێکی دیکەش لە زیندانی نەقەبەوە بەرەو غەززە کەوتنە ڕێی . بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە هەواڵییەکان نزیکەی 2 هەزار فەلەستینی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و گوڕینەوەی گیراوەکان لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد دەکرێن .