ئوسامە حەمدان: ئێمە غەززە چۆڵ ناکەین و چەک دانانین
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) وێڕای جەختکردنەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی خۆڕاگری و پاراستنی چەک هەتا گەیشتن بە ئازادییەکی تەواو، ڕایگەیاند کە غەززە بەجێ ناهێڵن.
ئوسامە حەمدان جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی داگیرکەر نەیتوانیوە لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە بە ئامانجەکانی خۆی بگات. وتیشی، دوژمن ناچار بوو لەگەڵ بەرخۆدان دانوستان بکات و دوای 2 ساڵ پەلامار، سەرەڕای پشتیوانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، تا ئێستا نەیتوانیوە بەرخۆدان بنبڕ بکات. ناوبراو هەروەها جەختی لە بێمتمانەیی خۆی بە ڕژێمی داگیرکار و گەرەنتیەکانی کردەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە لە دۆخێکدا نییە بتوانێت بگەڕێتەوە ناو شەڕ. ئەم ئەندامەی حەماس سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە ڕایگەیاند بەڕێوەبردنەکە لەلایەن کەسانی سەربەخۆوە ئەنجام دەدرێت، و گروپە جیاوازەکان نزیکەی چل کەسایەتییان کاندید کردووە کە ١٠ بۆ ١٥ کەسیان ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرن .