ژمارێک لە دیلە ئازادکراوە فەلەستینییەکان ئەندامانی جەستەیان لەدەستداوە
بەرپرسی کۆبینای پزیشکیی شیفا لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە دیلە فەلەستینییەکان لە کاتێکدا ئازاد کراون کە ئەندام یان ئەندامگەلێکی جەستەیان نەماوە و زۆرێک لە بریندارانی شەڕیش لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەردا هیچ چەشنە خزمەتگوزارییەکی پزیشکی و تەندروستییان بۆ نەکراوە.
"محەمەد ئەبوو سەلمییە" بەرپرسی کۆبینای پزیشکیی شیفا لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە زۆربەی دیلە فەلەستینییەکان پاش ئازادکردن لە دۆخێکی تەندروستی یەکجار نالەباردان و شوێنەواری ئەشکەنجە بە ئاشکرا بەسەر جەستەیانەوە دیارە.
ئەبووسەلمییە ڕاشیگەیاند؛ ژمارەیەک لەو دیلانە لە کاتێکدا ئازاد کراون کە ئەندام یان ئەندامگەلێکی جەستەیان نەماوە و لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەردا هیچ خزمەتگوزارییەکی پزیشکییان بۆ نەکراوە.ناوبراو بە ئاماژە بە ڕەوشی قەیرانیی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە وتی: ئێستاکە ڕەوشی دەرمان و چارەسەری بۆ نەخۆشان و برینداران لە نەخۆشخانەکانی غەززە بە هیچ لەونێک باشتر نەبووە.