تشرینی یه‌که‌م 23, 2025 15:09 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر لێواری ڕۆژئاوا

سوپای رژێمی زایۆنی لە درێژەی پێشێلکردنی ئاگربڕ، ئەمڕۆش پەلاماری کردە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا بۆ وێنە قودس، نابلۆس، جنین، تووباس، ئەلخەلیل و ڕاموڵڵا و ژومارێکی زۆر لە فەلەستینیەکانی قۆڵبەست کرد .

 لەدرێژەی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی  لانیکەم  سێ لاوی فەلەستینی بریندارر بوون . لە جنین هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر  شارۆچکەی "سیلە حارسییە"  و دیلی  ڕزگار کراو "ڕائید سەعدی" یان قۆڵبەست کرد . هەروەها  هێزە زایونیەکان  پەلاماریان کردە سەر  گوندەکانی  تیاسیر لە تووباس و ئەلیامون لە ڕوژئاوای جنین . شاری ئەلخەلیلیش کەوتە بەر پەلامار و هێزە داگیرکەرەکان  نەخۆشخانەی ئەهلییان گەمارۆ دا . ڕژێمی زایونیستی جارێکی دیکە بە بەزاندنی ئاگربڕ و درێژەی  دەسدرێژکارییەکان دژی لوبنان، ناوچە باکووریی و ڕۆژهەڵاتییەکانی  ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد . ئانرواش رایگەیاندووە، دۆخی کەرتی غەززە کارەساتبارەو زیاتر لە  شەست و یەک ملوێن تۆن  دارووپەردوو سەرتاسەری غەززەی داپۆشیوەو زورێک لە گەڕەکەکان  بەتەواوەتی فەوتاون ولەناوچوون . لە هەمان حاڵدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی   ڕایگەیاند دۆخی غەززە  لە ئاکامی  قات و قڕی و برسێیەتی  و تەشەنای   نەخۆشی  و لەناوچوونی  سیستمی   تەندروستی و دەرمان  کارەساتبار بووە . فڕانچێسکا ئالبانێزێ  ڕێپێوڕتێری  تایبەتی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش  سەبارەت بە دۆخی   مافی مڕۆڤ  لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینی  ڕایگەیاند  ئەو ئاگربڕەی ئێستای کەرتی غەززە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی جینوسایدی خەڵکی فەلەستین  بە دەس هێزە داگیرکەرەکان و جێی داکۆکی ئەمریکا بەڕادەی پێویست و بەس نییە.  

سەرپەیڤ