بەردەوامکرانی پەلاماری زایۆنیەکان بۆ سەر غەززە بە پیی ڕێککەوتنی ئاگربڕ
تشرینی یهکهم 26, 2025 18:12 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنی بەپیی دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە ، دوێنێ شەو وئەمڕۆ درێژەیان دا بە هێرشە مووشەکیی وزەوینیەکانی خۆی بۆ سەر شارە جۆربەجۆرەکانی غەززە.
سوپای ڕژێمی زایۆنی دوێنێشەو لە هێرشە مووشەکیەکانی خۆی بیناگەلێکیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەکاول کردووە. سەرچاوە هەواڵیەکانی فەلەستینیش ڕاپۆرتیان دا کە ترۆمۆبیلەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی بەتوندی تەقەئەکەن لەڕۆژهەڵاتی خان یۆنس لە باشووری کەرتی غەززە . وەزاڕەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەکاتی ئاگربڕلە یازدەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، ٩٣ فەلەستینی لەئەنجامی هێرشی زایۆنیەکان شەهید بوونە و٣٢٤کەسی تریش برینداربوون .