نەخۆش و بریندارەکانی غەززە چاوەڕێی مردنن/١٠ هەزار نەخۆش گیانیان لەدەستداوە
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، ئاگربەستیش یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانی تەندروستی غەززەی نەدا و ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و برینداری ئەو ناوچەیە مەترسی مردنیان لەسەرە .
ناوەندی مافی مڕۆڤی غەززە ڕایگەیاند لە دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو زیاترلە دە هەزار فەلەستینی نەخۆش لەو کەرتە بە هۆی گەمارۆ و بێ وەری بوون لە دەرمان و خزمەتگوزاری پیزشکی گیانیان لە دەس داوە . ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیییش ڕۆژی ڕ ابردوو ڕایگەیاند زیاتر لە نۆسەت نەخۆش لە غەززە لە حاڵێکدا کە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڕاژەکاریی پزیشکی و چوونەدەر لە غەززە بۆ چارەسەرین، بە هۆی ئەو بەرتەسکییانەی لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە دانراوە، گیانیان لە دەس دا . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززەش دۆخی تەندروستیی ئەو کەرتەی سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربڕ بە کارەساتبار وەسف کرد و جەختی کرد کە ناوەندەکانی دەرمانیی تازە دامەزراو بە هۆی بارانی توند و وێرانبوونی خێوەتەکان بە هۆی با هۆزەوە لەناو چوونە و بەکار نایەن .