خولی تازەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
تشرینی دووهم 22, 2025 18:23 Asia/Tehran
ژێدەرە هەواڵییەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە باسی شەهید بوونی ٢٢ کەس لە خولی تازەی پەلامارە دەسدرێژکارانەکانی ڕژێمی زایۆی بۆ سەر کەرتی غەززەیان کردووە.
میدیا عەرەبییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردۆتە سەر دەیرولبەلەح، نوسەیرات و غەززە. لەم پەلامارانەدا ٢٢ فەلەستینی شەهید بوونە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار. زۆربەی میدیا فەلەستینییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ڕژێمی داگیرکەر ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێکانی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە ڕۆژاوای شاری غەززە، پێنج کەسی شەهید کردووە.
میدیا زایۆنیەکانیش ڕایانگەیاندووە کە ئەم دەسدرێژییە تازانەی ڕژێمی زایۆنی بە هەواهەنگیی ئەمریکا ئەنجام دراوە.