حەماس : دەسدرێژیی داگیرکەران دەبێتە هۆی نەمانی ئاگربڕ
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین(حەماس) وتی: درێژەی بنپێکردنی ڕێککەوتننامەکە لە لایەن دوژمنی زایۆنییەوە لەوانەیە ببێتە هۆی نەمانی ئاگربڕ.
حازم قاسم وتی : ئەگەری لەناو چوونی ئاگربڕمان بە نێوبژیوانەکان ڕاگەیاندووە . ئەو شتەی لە ڕۆژهەڵات و ناوەندی کەرتی غەززە ئەنجام دەبێت درێژەی جینوساید و پاکتاو کردنی ڕەگەزییە . وتەبێژی حەماس وتی داگیرکارانی زایۆنی کردنە ئامانجی کەسانی سڤیل لە دەرەوەی هێڵی زەردیان توندتر کردووەتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارکەسی سیڤیلیان شەهید کردووە . ناوبراو وتیشی ئوپڕاسیونی لەناوبردن و وێرانکردنی ماڵەکان و کۆچ پێی کردن و ئاوارە کردنی هاووڵاتیان بە توندی لە لایەن چەکدارانی زایۆنیستیەوە لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە . بە پێی هەوالێکی دیکەی ڕێکخراوی مافی مڕوڤی " بێتسیلم " لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی لە ڕاپوڕتێکدا ڕایگەیاند ڕژێمی زایونیستی بە بێ هیچ لەمپەرێک لە لێواری ڕۆژئاوا ژینۆساید دەکات و لە ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا هەزار و سێ فەلەستینی کوشتووە .