تشرینی دووه‌م 26, 2025 18:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حەماس بە پەسەندکرانی گەڵاڵەی فرۆشتنی زەوییەکانی لێواری رۆژاوایی لە کنێسێتی رژێمی زایۆنی

حەماس لە بەیاننامەیەکدا پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسایەکی نوێ لە کۆمیتەی دەرەوەو ئاسایشی کنێسێتی رژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد.

حەماس ئەو کردەی رژێمی زایۆنی بە جەنایەتێکی تازەو پێشێلی دۆخی مافەوانیی لێواری رۆژاوایی وەک سەرزەوینی داگیرکراو، زانی و ڕایگەیاند؛ ئەو یاسایە ڕێگە بە شارۆچکەنشینان دەدا، زەوییەکانی لێواری رۆژاوایی ڕاستەوخۆ بکڕن. ئەو بزووتنەوە پێی داگرت؛ پەسەندکرانی گەڵاڵەی لەو چەشنە، پێشاندەری سیاسەتی پاوانخوازانەی رژێمی زایۆنییەو کۆمەڵگای جیهانی نابێ لەهەمبەر ئەو کردانەدا بێ دەنگ بێ. حەماس هەروەها داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەب کرد بۆ ڕاگرتنی پرۆژەی دەسدرێژکارانەو داکۆکی لە مافەکانی گەلی فەلەستین، هەنگاوی خێراو کاریگەر هەڵگرن.

سەرپەیڤ